• شماره ركورد كنفرانس
    4830
  • عنوان مقاله

    شێوەي شيعري كەمالي و هونەري ڕوونبێژي

  • پديدآورندگان

    حه سه ن والي ئاوات awat.wali@uoh.edu.iq دانشگاه حلبجه (كردستان عراق) , عومه ر عه لي ئارام aram.ali@uoh.edu.iq دانشگاه حلبجه (كردستان عراق)

  • تعداد صفحه
    18
  • كليدواژه
    كه‌مالي , شێوه‌ي شيعر , هونه‌ره‌كاني ڕوونبێژي , ده‌قي شيعري , وێنه‌ي شيعري , زماني شيعري.
  • سال انتشار
    1398
  • عنوان كنفرانس
    دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
  • زبان مدرك
    زبان هاي ديگر
  • چكيده فارسي
    ئەم توێژينەوەيە خستنەڕووي ئەو تايبەتمەندي و سيما ديارانەيە كە شيعرەكاني كەمالي جيا دەكاتەوە لە بەرهەمي شاعيراني تري پێش خۆي و تەنانەت هاوسەردەمەكانيشي. ديارترين ئەو تايبەتمەندييانەي كە لە شيعرەكاني كەماليدا هەيە، ئەوەيە سەڕه‌ڕاي ئەوەي بە شێوەيەكي گشتي لە سەر ڕێڕەوي شيعري كلاسيكي كوردي ڕۆيشتووە، بەتايبەتيش لە ڕووي مەبەست و ژانري شيعري و شێوازي داڕشتن بەكارهێناني هونەري ڕەوانبێژييەوە، به‌ڵام توانيويه‌تي گۆڕانێك بكات له‌ شێوه ‌و فۆرمي به‌كارهێناني زمان و وشه‌ي ڕوون و ڕه‌سه‌ن و ڕه‌‌وان له‌ ده‌قه‌ شيعرييه‌كانيدا. ئەم توێژينەوەيە، هەوڵێكە بۆ خستنەڕووي شێوەي گشتي شيعرەكاني كەمالي لە ڕووي زمان و چۆنيەتي چنيني كەرەستەزمانييەكان بۆ دروست‌كردني قاڵبي شيعري. توێژينه‌وه‌كه‌ لە دوو بەش پێك‌هاتووە: بەشي يەكەم باس‌كردنە لە شێوەي گشتي شيعرەكاني كەمالي لە ڕووي بير و واتاي قووڵ و سادەي ناو دەقەكان و شێوەي دەربڕيني ئەو واتايانە و دروست‌كردني قاڵبي شيعري بۆ واتاكان. بەشي دووەم خستنەڕووي هونەرەكاني ڕوونبێژييە لە دەقە شيعرييەكاندا. لەم بەشەدا باسي ئەو هونەرانەي ڕوونبێژي كراوە كە كەمالي بەكاري هێناون و بە نمونەي شيعرەكاني، هونەرەكان ڕوون كراونەتەوە.
  • كشور
    ايران