شماره ركورد كنفرانس
4830
عنوان مقاله
شيكاري پلە و پێگەي ديواني نالي وەكوو ئوستوورەدەق لە چاند و ئەدەبياتي كورديدا
پديدآورندگان
ئه مجه دي سامان ciziri89@gmail.com دانشگاه بوعلي سينا همدان
تعداد صفحه
17
كليدواژه
ديواني نالي , ئوستوورەدەق , باڵا دەقييەتي , ژێردەق , ژووردەق , نالي , ژۆنێت.
سال انتشار
1398
عنوان كنفرانس
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي
ئوستوورە دەق (Mytho-Text) بە دەق يان دەقگەلێك دەڵێن كە لە ئاستي چاندي نەتەوەيەكدا دەورێكي سەرەكي و پێكهاتەيي دەبينن. ئەم تاقمە دەقانە، وەكوو ئوستوورە و سەرنموونە دەنوێنەوە و بە وتەي هەيديگەر جيهانێكي نوێ بنيات ئەنێن كە پەردە لە حيجابي بوون و ڕاستي لائەدەن. كراوەيي و هەڵكراوەيي ئەم دەقانە ئەبێتە هۆي درێژەداربووني چاند و بەرگري لە هەڵوەشاندنەوەي. ئەم دەقانە بە سەرنجدانەوە بە پێوەندييەكاني نێواندەقي (intertextuality) لە ڕێگەي كارتێكردن بە سەر دەقەكاني پاش خۆيانەوە، فرە ئەكەن و وەكوو ئوستوورەيەك هەميشە لەم كاريگەري و كارتێكەرييەوە وەكوو ڕێگەچرايەك بۆ مەيداني چاند ئەمێننەوە. ئەم وتارە دەيەوێ كە لە ڕێگەي باڵادەقييەتي(transtextuality) ژێرار ژۆنێت، بيردارێژي فەڕەنسييهوه، بە ديواني نالي وەكوو ئوستوورەدەقێكدا بچێتەوە.
كشور
ايران
لينک به اين مدرک