شماره ركورد كنفرانس
4830
عنوان مقاله
گێره و كێشه‌ي ڕێنووسي زماني كوردي به هه‌ر دوو شێوه‌ي ئارامي و لاتين
پديدآورندگان
دهقان ژيلا mahiaddin@yahoo.com دانشگاه كردستان
تعداد صفحه
7
كليدواژه
ڕێنووس , زماني كوردي , ڕێنووسي لاتين , ڕێنووسي ئارامي , ئهلفوبێتكه.
سال انتشار
1398
عنوان كنفرانس
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي
زماني كوردي هه‌رچه‌ند دێر له پهرتووكاندا تۆمار كراوه و له چاو زماناني زۆر بهدهسهڵاتي دنيا كێشه‌ي ڕێنووسي كه‌متره؛ به‌ڵام چه‌ند كێشه‌ي سه‌ره‌كي هه‌يه كه ده‌بێ زوو چاره‌سه‌ر بكرێ. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ زماني سه‌ر زار و ڕێنووس ڕاست به ڕاست وه‌كوو يه‌ك بن، ئه‌بێ كێشه‌كان زووتر چاره‌سه‌ر بكرێ. له زۆرێك له كتێباني چاپكراو له سه‌رده‌مي كۆڕي زانيارييه‌وه تاوه‌كوو ئێستا هه‌ركه‌س به‌پێي زانياريي خۆي بڕيارێكي داوه و ڕێنووسي زماني كوردي تووشي تێكهڵييهكي زۆر گه‌وره بووه. چاره‌سه‌ركردني ئه‌م كێشانه ده‌بێ به هاوكاري و هاوياري و يهكگرتووييهوه له لايه‌ن هه‌موو دڵسۆزاني زماني كوردي ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م كێشانه هه‌م له ئهلفوبێي ئارامي و هه‌م له لاتينيشدا هه‌يه. تاقمێ له كێشه سهرهكييهكاني ڕێنووسي كوردي به پێي ئهلفوبێتكهي ئارامي: - وو كێشراو ـ جووت واو - دهنگيلهي ژێره (كسره) - وو+ ـه. وه‌كوو: بووه؛ چووه ... - ي كێشراو ـ جووت ي تاقمێ له كێشه سهرهكييهكاني ڕێنووسي كوردي به پێي ئهلفوبێتكهي لاتين: - ديار نه‌بووني زۆرێك له‌و فۆنيمانهي كه له ڕێنووسي لاتيندا نين؛ وه‌كوو: ڕ، ڵ - ديار نه‌بووني پيتي «ئـ» له سه‌ره‌تاي وشه، كه هه‌ر نووسه‌رێك بۆ خۆي فتوايهكي داوه. - كێشه‌ي تۆماركردني دوو كپ به شوێني يه‌كدا كه ئێستاش بڕيارێكي يهكگرتووي له سه‌ر نه‌دراوه. بڕيار وايه له ده‌قي سه‌ره‌كي ئه‌م وتاره‌دا، بتوانين زۆرێك له گێره و كێشه‌كاني ڕێنووسي كوردي ڕه‌چاو بكه‌ين و پاشان بتوانين چه‌ند چارهيهك بۆ ئه‌م كێشانه دابين بكه‌ين.
كشور
ايران
لينک به اين مدرک