• شماره ركورد كنفرانس
    5216
  • عنوان مقاله

    مێژووي بڵاوبونەوەي رێبازي نەقشبەندي لە ناوچەي هەورامان

  • عنوان به زبان ديگر
    History of the spread of Naqshbandi in Hawraman
  • پديدآورندگان

    ئازاد ئەنوەر كەيوان kaiwan.anwer@univsul.edu.iq استاد گروه تاريخ، دانشكده علوم انساني، دانشگاه سليماني، عراق , دێوانە حەمەد ئەبوبەكر abubakir.dewane@soran.edu.iq استاديار گروه علوم اجتماعي، دانشكده علوم تربيتي، دانشگاه سوران

  • تعداد صفحه
    23
  • كليدواژه
    هورامان
  • سال انتشار
    1401
  • عنوان كنفرانس
    همايش بين‌المللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار
  • زبان مدرك
    عربي
  • چكيده فارسي
    پوختەى توێژينەوە يەكێك لە ڕووداوە مێژووييەكاني ناوچەي هەورامان، گەيشتن و بڵاوبوونەوەي ڕێبازي نەقشبەندي بووە پێي. (نەقشبەندى) وەك ڕێبازێكي سۆفيگەري ئاييني لە ئيسلامدا، كە دواي ناسيني ناوچەكەو ئاشنابوون پێي، هەوڵيدا بە يەكێك لە مەڵبەندە گرنگەكاني خۆي بزانێت و سوود لە سروشت و خەڵكەي ببينێت و لەگەڵيدا بگونجێت، تا باشتر لێ بمێنێتەوەو بەقازانجي رێبازەكەو تەنانەت سروشتي ناوچەكەو خەڵكەكەي تەواوبێت. لەبەرامبەردا سروشتي ناوچەكەو خەڵكەكەشي خزمەتێكي باشيان بەو رێبازە كردو گوند و شارو ناوچەكاني بۆ واڵاكردن. ئەوەش وايكرد، پەيڕەوانێكي باش لە دەوري كۆببنەوە. جياواز لەوانەش خودي ڕێبازەكە بەهۆي شێخاني تەريقەتەكەو خەليفەو موريداني، ژينگەيەكي ئاراميان بۆ ناوچەكە دروستكردو كارێكيان نەكرد بەهۆي رێبازەكەيانەوە، ناوچەكە دوچاري كێشەو ناكۆكي و لێكترازان بێت، تادواجار بەزياني ناوچەكەو خەڵكەكەو تەنانەت ڕێبازەكەشيان تەواوبێت. لەم سۆنگەوە، دەستمان دايە توێژينەويەكي زانستي بۆ كۆنفڕانسي نيودەوڵەتي هەورامانناسي زانستگاي ڕازي شاري كرماشاني كۆماري ئيسلامي ئێران. توێژينەوەكەشمان لە دەروازەيەك و دوو تەوەر پێكهاتووە. دەروازەكەمان بۆ چەمك و واتاو مێژووي دەركەوتني رێبازي نەقشبەندي داناوە. تەوەري يەكەميش بۆ بڵاوبوونەوەي رێبازەكە بە ناوچەي هەورامان و هەڵوێستي خەڵكي هەورامان لەمەڕ هاتني ئەو رێبازە دياريكراوە. دوا تەوەريش، كە تەوەري دووەمە، بۆ پێگەي رێبازەكە لەناوچەي هەورامان و رۆڵي ناوچەكە لەمەڕ بەهێزبوون و زياتر ناساندني رێبازەكە بەجيهاني ئيسلامي و دەرەوەي تەرخانكراوە. بەوهيوايەي ئەم كارەمان كە دواي گەڕان و بەروارودي چەندين سەرچاوە بەچەندين زماني جياجيا بەرهەم هاتووە، كەلێنێكي زانستي لەڕۆژاني كۆنفڕانس پڕبكاتەوە. خوداش لەوكارەدا يارو پشتيوانمان بێت.
  • كشور
    ايران