• شماره ركورد
    1379823
  • عنوان مقاله

    گۆڕاني ناسروشتيي زماني كوردي و بۆني نامۆيي: خەسارناسيي پەرەسەندني هەڵە زمانييەكان لە زاري ناوەندييدا

  • پديد آورندگان

    ميكائيلي ، حوسێن دانشگاه آزاد اسلامي واحد بوكان - گروه زبان و ادبيات فارسي

  • از صفحه
    157
  • تا صفحه
    170
  • كليدواژه
    زماني كوردي , زاري ناوەنديي , هەڵەي زماني , وەرگێڕان , وەرگێڕاني قەرزي
  • چكيده فارسي
    زماني كوردي وەك هەموو زمانێكي تر پێويستە بۆ مانەوە و گەشەكردن بگۆڕدرێ و دان‌وستاني لەگەڵ زماناني تردا هەبێ، بەڵام هەر گۆڕانێك لە زماندا درێژەي گۆڕانە سروشتييەكەي نييە و پەسند ناكرێ. زماني شێواوي نووسين و قسەكردني ئەمڕۆ ـ بێجگە لە نموونەي ئاوارتە ـ دەرەنجامي كەمتەرخەمي و خەمساردي ئاخێوەراني كوردي و بەتايبەت خوێندەوارەكانمانە. هەڵەزمانييەكاني كوردي بە هۆگەلي جۆراوجۆر وەك نەبووني فێركاري و خوێندنەوەي فەرميي و دروست، كەمئەزموونيي وەرگێڕان و شێوەي وەرگێڕاني قەرزي، شێواويي زماني ميدياكان و هتد وەدي هاتوون و تا دێ، ڕوو لە زيادبوونن. ئەم وتارە لەمەڕ خەسارناسي ئەو هەڵەزمانييانە دەدوێ وا بە هۆي ناشارەزايي وەرگێڕان و هۆگەلي تر هاتوونەتە نێو زاري ناوەنديي (زاراوەي موكرياني) كوردييە. نووسراوەي بەر دەست، توێژينەوەيەكي چۆنێتي‌يانە (كەيفي)يە و بە شێوەي تيۆريك و وەسفي داڕێژراوە و بێجگە لە هێنانەوەي چەند نموونە لە چەشن و جۆرەكاني هەڵەي ڕێزماني، لە نێوەنێوەي دەق و كۆتايي وتارەكەدا ڕێكارگەلي بەرگري و خۆلادان لەو هەڵانە ئاماژەي پێكراوە. ئاكامي تاوتوێ‌كردني باسەكە دەريدەخا كە گۆڕين و دەسكاريي ناشارەزايانەي سينتاكسي كوردي، لە چاو قەرزكردني وشەي بياني، زەرەري زياترە و زمان بەرەو نەمان دەبا.
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي
  • عنوان نشريه
    پژوهشنامه ادبيات كردي