شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
كەلەپوور لە شيعرى نوێي كورديدا شيعرەكاني كاكەى فەللاح بە نموونە
پديدآورندگان :
قادر كريم فرهاد farhadq97@yahoo.com دانشگاه گرميان (كردستان عراق)
كليدواژه :
كەلەپوورى نهتهوهيي , كاكەى فەللاح , شيعري نوێي كوردي , پەندي پێشينان , ئەفسانە , شيعري فولكلۆرى , داستان.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
كەلەپووري نهتهوهيي هەميشە سەرچاوەيەكي گرنگ بووە بۆ دەوڵەمەندكردني ئەزموونى شاعيراني نوێي كورد، ئەمەش لەو باوەڕەيانەوە سەرچاوەى گرتووە كە لە دووتوێي كەلەپووردا كۆمەڵێك لايەني دەرووني و كۆمەڵايەتي و ڕۆشنبيري و فيكري و سياسي و تەنانەت پەروەردەيي گەلي كورد ڕەنگي داوەتەوە و ئەو زانيارييانەش ڕەگێكي قووڵيان لە ناو گەلدا داكوتاوە و بە زمانێكي سادە دەربڕاون و شەقڵي نهتهوهييان وەرگرتووە.كاكەى فەللاحيش وەكوو يەكێك لە شاعيرە نوێخوازەكان لە گرنگى ئەم سامانە نەتەوەييە گەيشتووە و هەوڵيداوە بەپێي پێويستي پەيام و تاقيكردنەوە شيعرييەكاني سوود لە بهشە جياوازەكاني كەلەپوور (پەندي پێشينان، ئەفسانە، شيعر، داستان و گۆراني، چيرۆك، دابونەريت و هتد) وەربگرێت و لە ڕێگەيانەوە سەردەمەكەى خۆي بە ڕابردووەوە گرێبدات و ئەو ڕاستييە بەرجەستە بكاتهوه كه ئێستا ئهڵقەى پێكەوە گرێداني ڕابردوو و ئايندەيە، بۆ ئەم مەبەستە بە پێويستمان زاني لەم توێژينەوەيەماندا كە لە ژێرناوي (كەلەپوور لە شيعرى نوێي كورديدا- شيعرەكاني كاكەى فەللاح بە نموونە)يە ، ههوڵبدەين چۆنێتي و چەندێتي مامەڵەكردنى شاعير لەگەڵ كەلەپووري نهتهوهييدا دەستنيشان بكەين.