شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
خاوێن‌كردني ئۆتۆماتيكي دەقي كوردي
پديدآورندگان :
محمودي آسو aso.mahmudi@ut.ac.ir دانشگاه تهران , ويسي هادي h.veisi@ut.ac.ir دانشگاه تهران , محمداميني محمد mohammad@asosoft.com گروه پژوهشي آسوسافت , حسيني هاوڕێ hawre.hosseini@ryerson.ca دانشگاه رايرسن كانادا
تعداد صفحه :
17
كليدواژه :
زماني كوردي , نۆرماڵ‌كردني دەق , ڕێنووسي كوردي , يوونيكۆد , كۆرپسي دەقي ئاسۆسافت.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
لەم سەردەمەدا كۆرپسي ئەلەكترۆنيكي يان كۆمەڵە دەقي نێو كۆمپيووتەر و بەتايبەت دەقەكاني سەر وێب وەك گرينگترين سەرچاوەي زمانناسي چاو لێ دەكرێن. ئەم دەقانە لەلايەن كەساني جياواز و بە شێوازي جياوازەوە نووسراون و هەموو جۆرە بابەتێك لەخۆ دەگرن. بۆ ئەوەي بتوانين بۆ لێكدانەوەي زماني كەڵك لە كۆرپس وەربگرين، سەرەتا پێويستە دەقەكان نۆرماڵ يان خاوێن بكەينەوە، واتە ئەو هەڵانەي كە بە هۆي ناشارەزايي لە ستانداردەكان ڕوويان داوە، ڕاست بكەينەوە. نۆرماڵ‌كردني دەق يەكەم هەنگاوە بۆ هەموو ئەو سيستەمانەي كە لەسەر زماني سروشتيي مرۆڤ كار دەكەن. بۆ نۆرماڵ‌كردني دەق بە شێوەيەكي يەكدەست و بنەمادار پێويستمان بە هەندێك پێوەر هەيە. پێوەري نۆرماڵ‌كردني دەقي كوردي لەلايەني زمانييەوە، ڕێنووسە پەسەند كراوەكانە و لەلايەني تەكنيكييەوە، ستانداردي يوونيكۆدە. لەم وتارەدا سەرەتا تيشك دەخەينە سەر ڕێساكاني ڕێنووس و خاڵبەنديي كوردي و پاشان شێوازي ڕاست كردنەوەي خۆگەڕي لا دان لەو ڕێسايانە ڕوون دەكەينەوە. دواتر ستانداردي يوونيكۆد و گرنگييەكەي شي دەكەينەوە و باس لە شێوازي نۆرماڵ‌كردني ئەو دەقانە دەكەين كە بەپێي يوونيكۆد تايپ نەكراون. لە كۆتاييدا بەرنامەيەكي نۆرماڵ‌كردني دەقي كوردي دەناسێنين كە لەلايەن گرووپي ئاسۆسافتەوە بۆ نۆرماڵ‌كردني گەورەترين كۆرپسي دەقي كوردي ئامادە كراوە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت