شماره ركورد كنفرانس
4830
عنوان مقاله
فۆلكلۆري كوردي و پێداويستيه كاني ئه مڕۆ» (موتاڵا و لێكۆڵينه وه)
پديدآورندگان
حسيني سيد اسماعيل sdehosseini@gmail.com دانشگاه تهران
تعداد صفحه
22
كليدواژه
فۆلكلۆر , كه‌له‌پوور , ئه ده بي زاره كي , فه رهه نگ .
سال انتشار
1398
عنوان كنفرانس
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي
كورد له فۆلكلۆردا، ئه‌گه‌ر ده‌و‌ڵه‌مه‌ندترين نه‌ته‌وه‌كاني جيهان نه‌بێ، بێ‌گومان يه‌كێكه له نه‌ته‌وه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاني ئه‌م سه‌رده‌مه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئه‌مڕۆدا فۆلكلۆري كوردي‌ـ ئه‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره و ئه‌م سامانه نه‌ته‌وايه‌تييه ـ خه‌ريكه ورده‌ورده به‌ره‌و لاواز بوون ده‌ڕوات. كاتێ باسي موتاڵاي فۆلكلۆر دێته ئاراوه به دڵنياييه‌وه ده‌توانين بڵێين جيهاني فۆلكلۆر به‌ڕاستي جيهانێكي سه‌ربه‌خۆيه و شان به شاني وێژه و ئه‌ده‌بيات و بابه‌ته فه‌رمي و ڕه‌سمييه‌كاني ئاكاديميا، له هه‌موو بواره‌كاندا فۆلكلۆرمان هه‌يه: ڕامياري، ئابووري، ئاييني، كۆمه‌ڵايه‌تي، هۆزاني، مۆسيقا، ده‌روون‌ناسي، كۆمه‌ڵناسي، وه‌رزش، پزيشكي و دا‌و ده‌رمان، پيشه‌سازي، كه‌ش‌وهه‌وا، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و... . فۆلكلۆر هه‌م بايه‌خي جيهاني هه‌يه و هه‌م نه‌ته‌وه‌يي و نيشتماني. فۆلكلۆر كاكڵه و ڕۆحي يه‌ك ميلله‌ته. فۆلكلۆر گه‌نجي بێ‌ڕه‌نجه و وه‌ك سه‌ربازي نه‌ناسراو (الجندي المجهول) وايه، لاي هه‌مووان ڕێز و قه‌دري هه‌يه و دانه‌ره‌كه‌ي نه‌ناسراوه. به‌داخه‌وه تا ئێستا كاري گشتگير و به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ر فۆلكلۆري كوردي نه‌كراوه و ئه‌وه‌ي كه هه‌يه چه‌ند به‌شي پرژ و بڵاوه و هه‌وڵي تاقه‌كه‌سييه. بۆ وێنه ئێمه له كورديدا فه‌رهه‌نگي تايبه‌تي وشه زاره‌كييه‌كانمان يا هه‌ر نييه يا زۆر كه‌مه. فۆلكلۆري كوردي له ئه‌فسانه‌وه ده‌ست‌پێ‌ده‌كات و له په‌ندي پێشينياني كورديدا ـ‌كه پڕه له ئه‌زموون و ژيري‌ـ ده‌گاته ته‌كاموڵ و ڕه‌خسان.
كشور
ايران
لينک به اين مدرک