شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
ئەدگارەكانى تەكنيكى هونەرى لە شيعرە كوردييەكانى جەلال مەلەكشادا
پديدآورندگان :
دشتى عثمان Osman.hamad@koyauniversity.org دانشگاه كويه (كردستان عراق) , طاهر برزنجي علي Ali.hussein@unisul.edu.iq دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق) , محمد محمود شنو Shno.mahmood@unisul.edu.iq دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)
كليدواژه :
تەكنيكي هونهري , فۆرم و ناوەرۆكى شيعرى , جەلال مەلەكشا.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
تەكنيكى شيعرى لە بنەڕەتدا خۆى لە كۆمەڵێك ڕێوشوێنى هونەرى دەنوێنێت كەوا تانوپۆى دەقى شيعرى پێك دەهێنێت و شێوەى كۆتايى و يەكانگيرى پێدەبەخشێت. ئەم هونەر و ڕێوشوێنە ئەدەبييانە بە گوێرەى ڕێباز و قوتابخانە ئەدەبييەكان، لەگەڵ ڕەوتى زەمانە، تا هاتووە ئاڵوگۆڕى بەسەردا هاتووە تا ئەوەى لە شيعرى هاوچەرخ و نوێخوازيدا فۆرم و مۆركى كۆتاييان وەرگرتووە. ئەم باسە لە دووتوێى دوو تەوەرە و چەند بڕگە و بابەتدا دەپەرژێتە سەر ئەم هونەرانە لە شيعرى كورديدا بە شێوەيەكى گشتى و لە كۆمەڵى شيعرە كوردييەكانى جەلال مەلەكشادا بە شێوەيەكى تايبەتى. پوختە و تايتڵى هونەرەكانى تەكنيكى شيعرى كە لە شيعرە كوردييەكانى مەلەكشادا ڕووناكييان خراوەتە سەر بريتيين لەمانەى خوارەوە: - چۆنيەتى مامەڵەكردن لەگەڵ ئەفسانە و تەوزيفكردنى لە شيعردا - سوودوەرگرتن لە شێوازى چيرۆك و گێڕانەوە لە شيعردا - بەكارهێنانى هونەرهكانى دەمامك و ديالۆگ - سوودوەرگرتن لە ڕەمز و هێما جياوازەكان - بەكاربردنى داستان و كەسايەتى قارەمانە ميلليى و مێژووييەكان - بايەخدان بە وێنەى شيعرى و زمان ئەمانە هەمووى بابەتگەلێكن كە لە ڕێگەى نموونەى شيعرييەوە خراونەتە بەر باس و لێكۆڵينەوە.