شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
كێشەكاني زماني ستانداردي كوردي لە ڕوانگەي ئامارييەوە
پديدآورندگان :
محه مه دئه ميني محه مه د mohammad@asosoft.com گروه پژوهشي آسوسافت , وه يسي هادي h.veisi@ut.ac.ir دانشگاه تهران , حسه يني هاوري hawre.hosseini@ryerson.ca دانشگاه رايرسن كانادا , مه حموودي ئاسو aso.mahmudi@ut.ac.ir دانشگاه تهران
تعداد صفحه :
12
كليدواژه :
زماني كوردي , كورديي ناوەندي , زماني ستاندارد , كۆرپسي دەقي ئاسۆسافت.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
سەرەڕاي هەوڵي بەردەوامي ناوەندە پەيوەنديدارەكان و توێژەراني كورد بۆ ستانداردكردني زماني كوردي، هێشتا كۆمەڵێك پرس هەن كە يەكلا نەبوونەتەوە و ژمارەيەكي بەرچاو لە وشەكاني زماني كوردي بە چەندين شێوە دەنووسرێن. يەكێك لە ئاستەنگەكاني بەردەم ستانداردكردني زماني كوردي، نەبووني كۆرپسێكي قەبارە-گەورەي زماني كوردي بووە كە بە شێوەيەكي يەكجێ سەرجەم كێشەكانمان بۆ دەربخات و وەك ئامرازێك بۆ بڕياردان لە سەر فۆرمي ستانداردي وشەكان كەڵكي لێ وەربگيرێت. لەم توێژينەوەيەدا، هەوڵ دەدرێت شێوازە جياجياكاني نووسيني وشە كوردييەكان دەربهێنرێت و شێوەنووسيني ستاندارد لە نێوانياندا لە سەر بنەماي ژمارەي دووپات‌بوونەوە لە ناو كۆرپس و ڕاسپاردەكاني ڕێنووسي كوردي لە توێژينەوە زمان‌ناسييەكاندا هەڵبژێردرێت. بۆ ئەم كارە بە كەڵك‌وەرگرتن لە كۆرپسي دەقي ئاسۆسافت، سەرەتا ١٠٠،٠٠٠ وشەي فرەپاتەي زماني كورديي ناوەندي دەرهێنراون، پاشان ئەو خاڵانە پۆلێن‌بەندي كراون كە بە چەند شێوە دەنووسرێن و ژمارەي دووپات‌بوونەوەي هەركام لە شێوە جياجياكان لە كۆرپسەكەدا دەرهێنراوە. يەكێك لەو بابەتانەي كە لەم وتارەدا باس كراوە، شێوازي وەرگرتني ناوەكان و لەوانە ناوي تايبەت، ناوي شوێن، ناوي ڕێكخراوە و هتدە كە زۆربەيان بە چەندين شێوە لە زمانەكاني ديكەوە هاتوونەتە ناو زماني كوردييەوە. جگە لەمە بە گشتي ١٦ حاڵەت باس كراون كە كاري گەردان‌كراو و ١٠ حاڵەتي پەيوەنديدار بە ناو و ئاوەڵناو باس كراون كە زياد لە شێوەيەكيان هەيە. لە دوا قۆناغدا بە لەبەرچاوگرتني توێژينەوەكاني پێشووتر و ژمارەي دووپات‌بوونەوەي هەر شێوەيەك لە كۆرپسدا، يەكێك لە فۆرمەكانمان وەك پێوەر پێشنيار كراوە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت