شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
شێوازي شيعري چنار ناميق لە ڕوانگەي شێوازگەري ئەركييەوە
پديدآورندگان :
ئاسوس محەمەد ئەوين avin.asos@raparinuni.org دانشگاه راپَرين (كردستان عراق) , محه مه د ئه حمد سافيه safya.kurde@uor.edu.krd دانشگاه راپَرين (كردستان عراق)
كليدواژه :
شێواز , شێوازناسي , شێوازناسيي ئەركي , چنار ناميق.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
شێواز بريتييە لە ڕێگاكاني بەكارهێناني زمان، هەر دەربڕينێك بە شێوازي جياجيا گوزارشت دەكرێت كە جياوازن لە يەكتر. توێژەران بە سەرنجدان و لوردبوونەوە گەيشتوونەتە ئەوەي كە دەربڕيني ئەدەبي پلەي شيعرييەتي بەرزترە لە دەربڕيني ئاسايي. شێوازي نووسەريش لە هەموو ئەو بنەما و ڕەهەندانە سەرچاوە دەگرێت كە لە دەقێكي ئەدەبيدا بووني هەيە. گومانيش لەوەدا نييە هەر دەقێك ناسنامەي خاوەنەكەي هەڵدەگرێت، چونكە هەڵقوڵاوي هەست و دنيابيني و ئەو قۆناغەيە كە تێيدا ژياوە. بەمەش شێوازي نووسەرێك لە نووسەرێكي تر جياواز دەبێت. ئەركي شێوازگەريش دياريكردني ئەو بنەما شێوازيانەيە كە دەقێكي ئەدەبي لێ پێكدێت. لەو رووەشەوە شێوازگەري ئەركي كار لە سەر بنياتي ناوەوە و دەرەوەي دەق دەكات. لەو سۆنگەيەوە چنار ناميق وەك شاعيرێكي ژن، شێوازي تايبەت بە خۆي هەيە و چەند بنەمايەكي هونەري لە خۆ دەگرن. هەر ئەمەش وايكرد ئەم توێژينەوەيە بە ناونيشاني شێوازي شيعري چنار ناميق لە ڕوانگەي شێوازگەري ئەركييەوە ئامادە بكەين و ئاماژە بە بەشێك لەو هونەرانە بكەين كە شێوازي شيعريي شاعير دەردەخەن. تەوەرەكاني توێژينەوەكەشمان بەم شێوەيە ڕێكخستووە: - چەمكي شێواز و شێوازگەري - ئاڕاستەكاني شێوازگەري - شێوازگەري ئەركي - شێوازگەري ئەركي لە شيعرەكاني چنار ناميق دا لە كۆتايي توێژينەوەكەشدا چەند ئەنجامێك و ليستي سەرچاوە بەكارهاتووەكان خراونەتە ڕوو.