شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
نوسيني پێوەرييانەي فۆنێمە بڕگەييەكان
پديدآورندگان :
مه حوي محه مهد دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
18
كليدواژه :
فۆنێم , مۆڕفێم , فره‌‌چه‌شني , نووسيني پێوەري.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
توخمەكاني زاري كرمانجيي ناوەڕاستە تێئاخنراوو لكاوەكە، بەشێوەيەكي سەرەكيي مۆڕفێمە ناسەربەخۆ و مۆڕفێمە لە وشە‌ـ‌چووەكانن، ئەوجا ئەوانەي وشە فرە‌ـ‌چەشنەكان لە دروستە جۆراوجۆرەكاندا. ئەمە و تێكەڵ‌بووني پێكهاتەكاني ڕێزمانەكەي هەبووني ڕستەي بە وشە و فرێزي تەواوە و كرداري ئاڵۆزو پێكهاتوي ئاڵۆزي تري لە جۆري جياواز مسۆگەركردووە. لەگەڵا ئەوەيشدا ئەو دوو پێكهاتەيەي مۆڕفۆلۆژيي و سينتاكسي تێكەڵ بەيەكتر بوون، بنەما و ڕێساكان هێشتا هەر جياوازيي لە دروستە، توخم و پێكهاتووەكانياندا دەكەن. لەم جياكاريەدايە، كە ڕێساي دابەشبوني تەواوكەرانە و ڕێساي هەمبەريي (بەرامبەربەيەك‌وەستانەوە) تەحەكوم بە دەربڕيني فۆنێمەكان (بڕگەييەكاني سەرەوە و نابڕگەييە دەنگدار و كپەكان)ەوە دەكات. نووسيني ستاندارد فۆنێمييە، بەڵام دەركردەي پێواژۆ فۆنۆلۆژيەكان و دياردە فرە‌ـ‌چەشنەكانيش بۆ نووسين وەردەگيردرێن. لەبەر ئەم ڕاستيانە و هۆكاري تريشە، كە ئۆرسۆگرافيي ستانداري كورديي وێنەدانەوەي ڕێزمانەكەيەتي. واتا، ئەو كەسەي دەيەوێت بە ستانداردي كورديي بنوسێت، پێويستە لە مۆدێلي زمانەكەي بگات و شارەزاي ڕێزمانەكەي بێت.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت