شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
پێوەرە كۆمەڵايەتييەكانى قسەكردن لە زمانى كورديدا
پديدآورندگان :
مەجيد محەمەد‌ـ‌ پێشكەوت peshkawtmajed@yahoo.com دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
21
كليدواژه :
زمان و كۆمەڵ , زانستى زمانى كۆمەڵايەتى , زمان و كەلتوور , پێوەرە كۆمەڵايەتييەكانى قسەكردن.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه لە ڕوانگەى زانستى زمانى كۆمەڵايەتييەوە‌ تيشك ده‌خاته ‌سه‌ر ئەو پێوەرە كۆمەڵايەتييانەى قسەكردن كە دەكرێن بە پێوانە بۆ هەڵسەنگاندن و دەرخستنى كەسێتى بەشداربووانى گفت‌وگۆيەك. ئەم پێوەرانەش لە ڕووى چۆنيەتييەوە لە گۆڕاندان؛ چونكە هەر گۆڕانێك لە بيركردنەوەى كۆمەڵدا بەهۆى پێشكەوتنى شارستانييەتەوە ڕوو بدات، كاريگەرى لە سەر زمان دەبێت، دياردە زمانييەكانيش لەگەڵيدا دەگۆڕێن. پێوەرە كۆمەڵايەتييەكانى قسەكردنيش وەكوو بەشێك لە ياسا كۆمەڵايەتييەكانى زمان بە پێى نيشانە كۆمەڵايەتييەكان دەگۆڕێن. له‌ ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌مدا باس لە پەيوەندى نێوان زمان و كۆمەڵ و كاريگەرييان لە سەر يەكتر لەلايەك و زانستى زمانى كۆمەڵايەتى لە لايەكى ترەوە، كراوە، پاشان ڕۆڵى كەلتوور لە گۆڕينى دياردە زمانييەكان خراوەتە ڕوو. هەروەها پێوەرە كۆمەڵايەتييەكانى قسەكردن وەكوو بەشێك لە ياسا كۆمەڵايەتييەكانى زمان لە كەلتوورى كورديدا تيشكى خراوەتە سەر. له‌ ته‌وه‌ره‌ى دووه‌ميشدا باس لە جۆرەكانى پێوەرە كۆمەڵايەتييەكانى قسەكردن، لەوانە: «بڕى قسەكردن، نۆرەگيرى و نۆرەبڕين، دەنگ بەرزكردنەوە، بەڕێزانە قسەكردن، ناڕاستەوخۆ دەربڕين» كراوە.، هەروەها چۆنيەتى بەكارهێنانى ياساكانى ئەم پێوەرانە بەپێى نيشانە كۆمەڵايەتييەكانى وەكو: «تەمەن، ڕەگەز، كار و پيشە، ئاستى ڕۆشنبيرى و خوێندەوارى، پلەوپايەى كۆمەڵايەتى...هتد»، بە نموونە لە كەلتوورى كورديدا، خراوەتە ڕوو. له‌ كۆتاييشدا ئه‌نجامه‌كان و سه‌رچاوه‌ به‌كارهاتووه‌كان و پوخته‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانى كوردى و فارسى خراوه‌ته‌ ڕوو.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت