شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
زمان‌ناسيي كۆمه‌ڵايه‌تي
پديدآورندگان :
محه مه دي حه سه ن h.pirmam1343@gmail.com كارشناس ارشد ادبيات فارسي دانشگاه آزاد مهاباد، پژوهشگر آزاد
كليدواژه :
زمان‌ناسي , زمان‌ناسيي كۆمه‌ڵايه‌تي , پێناسه , كۆمه‌ڵ‌ناسي , فه‌لسه‌فه‌ي زمان.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له فه‌لسه‌فه‌ي زمان تێپه‌ڕين و بكه‌وينه سه‌ر دۆخ يان ئه‌ركي كۆمه‌ڵايه‌تيي زمان، پرسي زمان كه په‌يوه‌ندييه‌كي ڕاسته‌وخۆي به بڕوا و ئه‌ندێشه‌ي هه‌ر تاكێكه‌وه هه‌يه زۆرتر خۆ ده‌نوێنێ. زمان‌ناسيي كۆمه‌ڵايه‌تي لقێكي زانستي زمان‌ناسييه كه له سه‌ر كارتێكه‌ريي هۆگه‌لي كۆمه‌ڵايه‌تي وه‌ك هه‌نجاره‌كاني فه‌رهه‌نگي، چاوه‌ڕوانييه‌كان و به‌ستێن له سه‌ر تايبه‌تمه‌ندي و جۆره‌كاني زماني و پێناسه‌كانيان كار ده‌كا، ياني ئه‌و لقه‌ي كه وه‌ك ديارده‌يه‌كي فه‌رهه‌نگي و كۆمه‌ڵايه‌تي ده‌ڕوانێته زمان نه‌وه‌ك به‌سياسي و به‌ئه‌منييه‌تي كردني. پێويستيي زياتر تێگه‌يشتن له په‌يوه‌نديي نێوان زمان، مرۆڤ، كۆمه‌ڵگا و شوناس ئه‌م وتاره‌ي هێنايه به‌رهه‌م تا به ناساندني به‌ربه‌ست و گرفته‌كانيان ڕێگاي چاره‌سه‌رييان بكه‌وێته دۆخێكي هه‌موار. لێكدانه‌وه‌كه‌ش په‌يوه‌سته به پێشينه‌ي لێكۆڵينه‌وه زمانييه‌كان تا چه‌ند بۆچووني جياواز له شوێني گونجاوي مێژوويي و فكري دابنێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و گه‌يشتن به وڵامي پرسيارگه‌لێك، بۆ وێنه جياوازيي نێوان كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌كان چ كاريگه‌رييه‌كي له سه‌ر زمان و پێناسه‌ي ئاخێوه‌راني و به‌پێچه‌وانه‌ش هه‌بووه و هه‌يه؟ له تيۆري و كاركردي زانستييانه‌ي ڕوانگه‌گه‌لي پيتر ترادگيل له بواري زمان و كۆمه‌ڵگا، نوام چامسكي سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مي كۆمه‌ڵناسيي زمان و په‌يوه‌ندي و ڕۆڵي له شێوه‌كاني تري كۆمه‌ڵايه‌تي، هه‌روه‌ها ژاك دريدا له‌مه‌ڕ چه‌مكي ديفڕانس واته فره‌ده‌نگي و فره‌چه‌شني زمان و پێناسه‌كان كه‌ڵك وه‌رگيراوه. ده‌ركه‌وت كه ئاڵ‌وگۆڕي زماني زۆر به سانايي شوێنكه‌وتووي ئاڵ‌وگۆڕييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه، هه‌رچه‌نده وه‌ك پێشه‌نگي ئه‌و ئاڵ‌وگۆڕييانه ناژمێردرێ، به‌ڵام وه‌ك ئاكام جياوازيي زماني جاري وايه ده‌بێته هۆي جياوازيي فام و بير كردنه‌وه له جيهان و پێناسه‌ش. هه‌روه‌ها له ژێر كاريگه‌ريي زمان‌دا بير ده‌چێته چوارچێوه‌يه‌كي به‌رته‌سكه‌وه.