شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
لێكدانه‌وه‌ي هێمانه‌كاني لێكچوواندني چاو و په‌يوه‌سته‌كاني لە شيعري حافز و ئەحمەد موختار جاف‌دا (لێكۆڵينەوەيەكي بەراوردكارييه )
پديدآورندگان :
مالمير تيمور timoormalmir@gmail.com دانشگاه كردستان , كريم هيمن hemnkarem9@gmail.com دانشگاه كردستان
كليدواژه :
لێكچوواندن , حافز شيرازي , ئەحمەد موختار , پێ‌چووێنراوه‌كاني چاو و پەيوەستەكاني , پێكهاته خه‌ياڵييه‌كان.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
لێكچوواندن يەكێكە لەو بابەتە ڕەوانبێژييانەي كە زۆربەي شاعيراني كلاسيك بۆ ڕازاندنەوەي سەليقەي شيعري و پێداني شيعرييەت تێكستە شيعرييەكانيان بەم هونەرە ڕازاندووەتەوە، هونەري لێكچوواندنيش دەچێتە خانەي زانستي ڕوونبێژييەوە. حافزي شيرازي به‌ناوبانگترين غه‌زه‌ل‌بێژي كلاسيكي فارسه، ئه‌حمه‌د موختار جافيش يه‌كێكه له غه‌زه‌ل‌بێژه ناسراوه‌كاني ئه‌ده‌بي كوردي؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بۆ شي‌كردنه‌وه و تا ڕاده‌يه‌كي زۆر داهێنان و دووپات‌كردنه‌وه و په‌يڕه‌وي له نه‌ريته ئه‌ده‌بييه‌كان له چوارچێوه‌ي پێكهاته خه‌ياڵييه‌كاندا، به لێكۆڵينه‌وه‌ي به‌راوردي پێ‌چووێنراوه ديده‌ني و په‌يوه‌سته‌كاني له غه‌زه‌لياتي ئه‌واندا ده‌ست‌نيشان كراوه و ئه‌نجامي لێكۆڵينه‌وه‌كه پيشان ده‌دات هه‌ريه‌كه له‌م دوو شاعيره به‌پێي ئه‌زمووني شيعريي خۆيان بابه‌ته لێكچوواندنه‌كاني ديده‌يان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر پێكهاته خه‌ياڵييه‌كاندا. به‌م جۆره‌لێكچوواندنانه توانيويانه به وه‌رگرتني بيرۆكه‌ي ئه‌م جۆره لێكچوواندنانه له شاعيراني پێش خۆيان بره‌و به نووسيني شيعري خۆيان بده‌ن و داهێنانێكي كه‌متر بكه‌ن له‌م بواره‌دا له‌چاو شاعيراني پێش خۆيان‌دا. ئه‌وه‌ي جێگاي پرسيار و تێڕامانه له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا ئه‌وه‌يه كه گرنگترين لێكچوواندنەكاني ديده و چاو لاي هەردوو شاعير كامانەن و ئايا كام شاعيريان ئەم لێكچوواندنانەيان زياتر بەكار هێناوە؟ ئەم توێژينەوەش بە پێي قوتابخانەي بەراوردكاري فەڕەنسييە و ئامانجيشمان خستنەڕووي گرنگترين ئەو پەيوەندييە مێژووييەيه كە لە شيعرەكاني هەردوو شاعيردا ڕەنگي داوەتەوە و زياتر دەوڵه‌مەندكردني لێكۆڵينەوە بەراوردكارييەكاني زماني فارسي و كوردييە بە تايبەت لە بواري ڕەوانبێژيدا.