شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
ڕەنگدانەوەي نۆستالژياي تاكەكەسي لە شيعرەكاني فرووغ فەڕوخزاد و فەرهاد پيرباڵ‌دا
پديدآورندگان :
محمدامين ريباز rebazm.amin@gmail.com دانشگاه كردستان
تعداد صفحه :
17
كليدواژه :
نوستالژي , حسرت , فروغ فرخزاد , فرهاد پيربال نۆستالژيا , حەسرەت , فرۆۆغي فەڕوخزاد , فەرهاد پيرباڵ.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
نۆستالۆژيا بە شێوەيەكي سروشتي لاي هەموو مرۆڤێك بووني هەيە، له سادەترين پێناسەدا بۆ چەمكي ناوبراودەتوانين بڵێين: بريتييە لە يادەوەري تاڵ و شيرين لەگەڵ سەردەمێكي دياريكراوي ڕابردوودا بە هەموو پێكهێنەرەكانييەوە، كە دواجار لە فۆڕمي ئازار و ڕەنج و حەسرەت خواردن بۆ ئەو ڕابردووە لە دەستچووە خۆي دەنوێنێ. لە ڕوانگەي هەستكردن بەو ڕاستييەي، كە ئەدەب و دەقە ئەدەبييەكان گونجاوترين كێڵگەن بۆ دەربڕيني سۆزي حەسرەت و غەم و غوربەت، لەو ڕوەوە ئەم لێكۆڵينەوەيە توێژينەوەيەكي بەراوردكارييە تايبەتە بە ڕەنگدانەوەي جۆرەكاني نۆستالۆژيا لە بەرهەمە شيعرييەكاني هەردوو شاعري هاوچەرخي فارس و كورد زمان( فروغ فروخزاد و فەرهاد پيرباڵ)، بەوپێيەي كە هەردوو شاعير زۆرتريني بەرهەمەكانيان ئاوێزانن بە غەم و غوربەت ڕەنج و حەسرەتي گەڕانەوە بۆ ڕابردووي منداڵي و شيوەن بەسەر ڕابردووي تێپەريو دا. ديارە هەڵبژاردني ئەو دوو شاعيرە و بەراورد كردنيان بە شێوەيەكي رَيككەوت و لەيەكچووني سەرپێيي ناوەرۆكي شيعرەكانيانەوە نييە، بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆگري و كاريگەرييە بەهێزەي فەرهاد پيرباڵ بە ژيان و بەرهەمەكاني فروخزاد، كە لە هەموو ئاستەكاني شيعري فەرهاد دا ڕەنگي داوەتەوە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت