شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
دەنگي [هـ] وەك دەنگ و وات و پيت لە زمان و ئەلفوبێ‌ و نووسيني كورديدا
پديدآورندگان :
محمود فرج هوگر oralabubakir@gmail.com دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق) , عبدالواحيد محمد رشيد آرام دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
17
كليدواژه :
دەنگي «هـ» , وات , پيت , نووسيني كوردي.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
ئەم بابەتە لێكۆڵينێكي زمانەوانييە، بەپێي ڕێبازي پەسنيي شيكاري، سەبارەت بە (هێ‌) وەك دەنگ و وات و پيت. لێكۆڵينەكە لە يەك بەشدا و بەچەند پار و تەوەرێك دەخرێنە ڕوو. بێ‌گومان لێدووان لە زمان خۆي لە خۆيدا پەل بۆ چەند ئاستێك دەكوتێت، لەوانەش ئاستي دەنگ بە فۆنەتيك و فۆنۆلۆژييەوە. ئاستي وشە و ئاستي واتا...تاد، كە ئەمانە بەيەكەوە ئاستي ئاخاوتن لە زماندا بەرجەستە دەكەن. هەروەك چۆن ئاستي نووسينيش وێنەكردني ئاخاوتن دەنوێنێت. بێ‌گومان هۆي هەڵبژاردني ئەم بابەتە بۆ لێكۆڵين، ئەوەيە كە گرفت‌گەلێك لە زمان و نووسيني كورديدا هەن، پێويستيان بە لێكۆڵينە‌. گرفتەكان تەنيا لە يەك ئاستدا نين، بەڵكو لە زۆربەي ئاستەكاندا هەن. يەكێك لەو گرفتانەش سەرچاوەكەي بۆ دەنگي «هێ» دەگەڕێتەوە. ئەم لێكۆڵينە، كە لە يەك بەشدا و بە چەند پارێك ئەنجام دەدرێت، لە پاري يەكەمدا لە «هێ» لە ئاستي دەنگسازيدا دەدوێين، چ وەك دەنگ و چ وەك وات (فۆنێم). لە پاري دووەمدا «هێ» لە ڕوانگەي وشەسازييەوە باس دەكەين، لێرە نموونەگەلێك دەهێنينەوە، لە ڕێگەيانەوە ئاماژە بەو گۆڕانكارييانە دەدەين كە هاتنە كايە و گۆڕان و تێداچووني دەنگي «هێ» ڕۆڵي تێياندا دەبێت و لە زمانەكەدا دەبنە هۆي جودائاوازي و گرفت. دوا تەوەر، لە ئاستي نووسين دەدوێين وەك ئەلف‌وبێ‌ و ڕێنووس، لێرەدا پيتي «هێ» و گرفتي لە نووسيني كورديدا دەخەينە ڕوو، هاوكات ڕێگەچارەي نەهێشتني پێشنيهاد دەكەين. لە كۆتاييشدا ئەنجامي لێكۆڵينەكە لە چەند خاڵێكدا پێشكه‌ش دەكەين، دواتر سەرچاوەكاني لێكۆڵينەكە و كورتەي لێكۆڵينەكە بە زمانەكاني عەرەبي و ئينگليزي دەخەينە ڕوو.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت