شماره ركورد كنفرانس :
4830
عنوان مقاله :
مانا و ڕەمزي شاخ لە شيعري شێركۆ بێكەسدا
پديدآورندگان :
عوسمان هه ريم harem.maruf@univsul.edu.iq دانشگاه سليمانيه (كردستان عراق)
تعداد صفحه :
24
كليدواژه :
شيعر , ڕەمز , مانا , شاخ , شێركۆ بێكەس.
سال انتشار :
1398
عنوان كنفرانس :
دومين همايش مشترك بين المللي مطالعات زبان و ادبيات كردي - زبان شناسي و بوطيقا
زبان مدرك :
زبان هاي ديگر
چكيده فارسي :
شاخ بۆ كورد شوناس و پارێزەري شوناسەكەي بووە، ئەمەش هۆكاري دەوڵەمەنديي فەرهەنگي شاخي لە زمان و ئەدەبياتدا پێك‌هێناوە كە زياتر لە ٢٠٠ وشەي بۆ شاخ هەيە. شێركۆ بێكەس شاعيري هاوچەرخي كورد كە ئەزمووني شيعري شاخي هەيە، لە ساڵي ١٩٨٥ تا كۆتايي ١٩٨٦ لە شاخ بووە و دژي ڕژێمي بەعس شيعري نووسيوە. لە شيعرەكانيدا فەرهەنگێكي هونەري ڕەمزي جياواز لە فەرهەنگي گشتي شاخ بونياد ناوە. ڕەمزي شاخي لە زۆر ڕەهەند و پنتي جياوازدا بە شێوەي هونەريي و هەندێ جاريش وەك دروشم بەكار هێناوە؛ لايەنە هونەرييەكەي جوانييەكي بەرز و دروشم‌بازييەكەش هونەرێكي نزمي لێكەوتووەتەوە. ڕەمزيش كە هونەرێكي نوێي شيعرە ئاوێزاني لێڵي و تەم‌ومژاوييە، لە شيعريشدا پانتاييەكي هونەرييە بۆ وەستانەوە بە ڕووي نادادي كۆمەڵايەتي، سياسي و ديكتاتۆريەتدا. وێڕاي ئەمانە شاعير لە ڕێگەي ڕەمزي شاخەوە سيستمێكي فراواني مانايي بە ڕەهەندە جياوازەكاني وەك: ئازادي، هەژاري، جەستە و دەروون، خەبات، شار و پيرۆزي بەخشيوە كە ئەمانەش لە مانا و ڕەمزي شاخ لە فەرهەنگي گشتيدا جياوازن. زاڵي ڕەگەزي گێڕانەوە لە شيعري شێركۆ، بووەتە هۆي گێڕانەوەي مێژوو بە شيعر؛ ئەمەش لاوازي شيعرييەت و گوتاري لە شاخدا مانەوە و پيرۆزي شاخي بەرهەم‌هێناوە.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت