شماره ركورد كنفرانس
5216
عنوان مقاله
بنه ماكانى زاراوە ي هەورامي: مادي، ئه ويستايي، يان ...؟
عنوان به زبان ديگر
The Foundation of Hawrami Dialect: Median, Avestan or ...?
پديدآورندگان
ميراني جبار Jabarm40@gmail.com دكتري زبانشناسي همگاني , ويسي هيوا استاديار زبانشناسي كاربردي، دانشگاه رازي
تعداد صفحه
8
كليدواژه
سه ر وشەكان: هەورامي , ئه ويستايي- مادي , زاگروسي , پاڵەوي , گۆران
سال انتشار
1401
عنوان كنفرانس
همايش بينالمللي هورامان؛ جهاني شدن، فرهنگ و توسعه پايدار
زبان مدرك
عربي
چكيده فارسي
پوختەي وتار: لەم وتارەدا، ئەم گريمانه دەسەلمێنين كه زمانه كۆنەكاني ئەوێستا و مادي سەر به خێزاني ئێراني دوو زماني جياواز نين؛ بەڵكو هەر دوو هەر يەك زمانن. هەروەها ڕووني دەكەينەوە كە زمانه كۆنەكاني زنجيره چياى زاگرۆسيش له ڕووي دياردەي دەنگسازي، وشەسازي، ڕستەسازي و بگرە واتاسازيشەوە، كاريگەرييەكي زۆريان له سەر ئەم بنەماى زماني كورديەي ئێستا بە هەوراميشەوە واته ئەويستا - مادي داناوه. ئەم زمانە دواي دەسەڵاتي مادەكانيش لە پانتايي وڵاتي ماددا بە هەندێ جياوازييەوە لە سەر ناوي پاڵەوي هەر باو بووە و تەنانەت هەڵبەستيشي پێ وتراوە كەچي ئێستاكانێ بە كەمترين گۆڕانەوە لە زار و زاراوە كوردييەكاندا بەتايبەت لە هەوراماندا بەهۆي چيا سەركەش و رێگاوبانە ئەستەمەكانييەوە ماوەتەوە. بؤ ئەم مەبەسته هەندي بەڵگەي زمانەواني و بيروڕاي زمانەوانه سەردەمەكان مێژوونووساني سەردەمي دواي ئيسلام رێك دەخەين كه ئاماژەيان بەم باس و بابەته كردووه؛ هەروەها ئەم توێژينەوه راستەوخۆ ئەم ئەنجامەي لێ دەكەوێتەوه كه زاراوەكاني كوردي نوێ بە هەوراميشەوە پاشماوەي زمانەكاني كۆني ئەويستا و مادي و زماناني نەتەوەكاني ڕيزەچياي زاگرسن كە دواتر بە وتەي مێژوونوسان لە ژێر نێوي پەهلە لە وڵاتي ماددا ڕەوتي مێژووي خۆيان ئەبڕن و هەڵبەستوانان لە تەواوي خاكي ماددا هۆنراوەيان پێ ئەڵێن و ئورمەنانبێژان و گۆرانيبژان لە كۆڕي شاديدا ئەيڵێنەوە كەچي لە لاي كوردان بە گۆران ناوبانگ دەرئەكەن و لە هەوراماندا لە سەر زاري خەلك ئيستاش ئەبيسترێن.
كشور
ايران
لينک به اين مدرک