شماره ركورد كنفرانس :
5302
عنوان مقاله :
دۆخي زيارەتكارە ئێرانييەكان و گواستنەوەى تەرمى مردووان بە خانەقين و دەوربەريدا بۆ شوێنە پيرۆزەكان لە سەردەمى ۆتايى عوسمانيدا
پديدآورندگان :
زانكۆى گەرميان خالد مەحمود كەريم Khalid.mahmood@garmian.edu.krd كۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت(
كليدواژه :
دۆخى زيارەتكاران , تەرمى مردووان , سوارەى خێڵەكان , دەوڵەتى عوسمانى.
عنوان كنفرانس :
دومين همايش بين المللي پژوهش هاي ميان رشته اي در پرتو زبان عربي و جريان هاي ادبي
چكيده فارسي :
شارى خانەقين و دەوروبەرى ڕێڕەوى سەرەكى ئەو زيارەتكارانە بووە، كە لە قوڵاييەكانى ئێرانەوە دەهاتن بۆ سەردانى شوێنە پيرۆزەكانى عێراق، هەروەها ڕێڕەوى گواستنەوەى تەرمى هەزاران مردوو بوو، كە ساڵانە لە ناوچە جياجياكانى ئێرانەوە دەهێنران بۆ گۆڕستانەكانى شارە پيرۆزەكان. سەربارى ئەو ڕێكەوتنانەى لەنێوان هەردوو دەوڵەتى ئێرانى و عوسمانيدا هەبوو سەبارەت بە دانانى ڕێوشوێنى پێويست بۆ پاراستنى گيانى زيارەتكاران، بەڵام تێپەڕينى كاروانەكانى زيارەتكارەكان و تەرمى مردووان بەم ناوچەدا ناڕەحەتى زۆرى بەخۆوە دەبينى. سەربارى ناڕەحەتييەكانى ڕاگرتن لەسەر سنوور و گێچەڵييەكانى كەرەنتينە و گرفتەكانى نێو كاروانسەراى عەجەم لە خانەقين، ناوە ناوە سوارەى هەندێ لە خێڵەكان لە دەوروبەرى خانەقين پەلاماري كاروانى زيارەتكارەكانيان دەدا و تاوان و سەرپێچى جۆراوجۆريان لە دژيان ئەنجام دەدا. ئەم توێژينەوە دەيەوێت بە پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەن و بەڵگەنامە مێژووييەكان، تيشك بخاتە سەر دۆخى زيارەتكارە ئێرانييەكان و گواستنەوەى تەرمى مردووان بە خانەقين و دەوروبەريدا بۆ شوێنە پيرۆزەكانى عێراق، لەو قۆناغە مێژووييەى كە بۆ توێژينەوەكە دەستنيشانكراوە. توێژينەوەكە لە پێشەكييەك و سێ باس پێكهاتووە، باسى يەكەم تيشك دەخاتە سەر زيارەتكارەكان و كاروانسەراى عەجەم و كەرانتينە لە خانەقين، لە باسى دووەمدا دۆخى تێپەڕينى كاروانەكانى تەرمى مردووان بە ناوچەكەدا خراونەتەڕوو، باسى سێيەميش تەرخانكراوە بۆ قسەكردن لەسەر سوارەى هەندێ لە عەشيرەتەكان و پەلامارى زيارەتكارە ئێرانييەكان.