شماره ركورد كنفرانس :
5302
عنوان مقاله :
پەيوەندي شيعر و ڕۆژنامه‌گه‌ريي كوردي لە عێراقدا، به‌ نموونه‌ي شيعره‌كاني هێمن موكرياني ١٩٢١ - ١٩٨٦
پديدآورندگان :
كانبي طاهر بارزان barzank.tahir@yahoo.com وزارة الشباب
تعداد صفحه :
16
كليدواژه :
شيعر , ڕۆژنامه‌گه‌ريي , ڕۆژنامه‌ , گۆڤار , هێمن موكرياني , ديوان.
سال انتشار :
1402
عنوان كنفرانس :
دومين همايش بين المللي پژوهش هاي ميان رشته اي در پرتو زبان عربي و جريان هاي ادبي
زبان مدرك :
فارسي
چكيده فارسي :
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌، كه‌ به‌ ناونيشاني (پەيوەندي شيعر و ڕۆژنامه‌گه‌ريي كوردي لە عێراقدا، به‌ نموونه‌ي شيعره‌كاني هێمن موكرياني ١٩٢١ - ١٩٨٦ز )يه‌. ده‌روازه‌يه‌كه‌ كاريگەري ڕۆڵي ڕۆژنامه‌گه‌ريي كوردي لە ناساندن و پێشكەوتني شيعري كورديدا ده‌خاته‌ ڕوو. بۆ ئەم مەبەستەش دواي خستنەڕووي لايه‌ني هاوبه‌ش و جياوازي هه‌ردوو ژانره‌كه‌، به‌ وردي تيشك ده‌خاته ‌سه‌ر شيعره‌‌كاني (هێمن موكرياني)، كه‌ له‌ ماوەي ژيانيدا لە سه‌رجه‌م ژماره‌كاني ‌ڕۆژنامەكاني: (پاشكۆي ڕۆژنامەي عێراق ١٩٧٧- ١٩٩٢ز) و گۆڤارەكاني: (گەلاوێژ ١٩٣٩- ١٩٤٩ز، هەتاو ١٩٥٤- ١٩٦٠ز، هيوا ١٩٥٧- ١٩٦٣ز، شەفەق ١٩٥٨- ١٩٦١ز، بەيان ١٩٦٩- ٢٠٠٣ز، هەولێر ١٩٧٠- ١٩٧٢ز، نووسه‌ري كورد 1971- 1990، گزنگ ١٩٧٢-......، مامۆستاي كورد ١٩٨٥- ١٩٩٦ز، ڕۆشنبيري نوێ ١٩٧٣- ٢٠٠٣ز، ڕۆژي كوردستان ١٩٧١- ١٩٩٨ز، نووسەري كورد ١٩٧١- ١٩٩٠ز)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. پاشان به‌ ده‌قه‌ شيعرييه‌كاني نێو ديوانه‌ چاپكراوه‌كاني به‌راورديان ده‌كات و جگە لە دەرخستني جياوازي نێوانيان، سێ دەقە شيعري بەرجەستە دەكات، كە تاكو ئێستا لە سەرجەم ديوانە چاپكراوەكانيدا بڵاو نەكراوەنەتەوە. بۆ ڕوونكردنەوەي زياتريش ئەو هۆكار و بۆنانەي كە شاعير لە پێشەكي هەندێ لە شيعرەكانيدا نووسيوويەتي و لە ديوانەكانيدا ئاماژەيان بۆ نەكراوە، دەخاتە ڕوو. هەروەها بەدواداچووني ورد دەكات، سەبارەت بەو شيعرانەي بەناوي ناوبراو بڵاو كراونەتەوە و لە بنەمادا هي ئەو نيين.
كشور :
ايران
لينک به اين مدرک :
بازگشت