شماره ركورد :
1200565
عنوان مقاله :
شێعري منداڵان، بە كەيفي گەورەساڵان: خوێندنەوەي شێعري كورديي منداڵان له كوردستاني ئێراندا
عنوان به زبان ديگر :
Children’s Poetry for Adults’ Taste: Reading Kurdish Children’s poetry in the Iranian Kurdistan
پديد آورندگان :
شەباني، ئەحمەد فاقد وابستگي
تعداد صفحه :
16
از صفحه :
59
از صفحه (ادامه) :
0
تا صفحه :
74
تا صفحه(ادامه) :
0
كليدواژه :
كودك , كودكي , شعر كودكان , بزرگسالان , كردستان ايران
چكيده فارسي :
سەرنجدان بۆ منداڵ و منداڵيي، وەك چەمك يان قۆناغێكي تايبەت لە ژياني مرۆڤ، زەمەنێكي زۆر تێناپەڕێ. بە گوتەي فليپ ئاريس، لە چاخەكاني ناوەڕاستدا، هيچ هێما و ئاماژەيەك بۆ چەمكي منداڵيي لە ئارادا نەبووە. ئێستا، بە پێچەوانەي سەردەماني پێشوو، منداڵ وەك بوونەوەرێكي هەستيار، شياوي سەرنج و ئاوڕدانەوەي تايبەتە. ئەگەر لە ڕابردوودا منداڵ وەك سووژەيەك نەبيندراوە و بۆ «منداڵي»يش، وەك تافێكي ناوازە، هيچ بايەخێك دانەندرابێت. بە بۆنەي دەزگا كۆمەڵايەتييەكاني وەك خێزان و پەروەردە و جيهاني سايبێري، تێڕوانين بۆ منداڵ تووشي گۆڕاني بنەڕەتي بووە. يەكێك لەم بەستێنانە كە بۆتە مەكۆي رامان و كاركردن بۆ منداڵان، ئەدەبياتە. لەم ناوەشدا، شێعر، جێگەيەكي تايبەتي هەيە. شێعري منداڵان، بە پێچەوانەي ئەو ڕەوتەي كە لە ناوچەي ئێمە پەرەي ساندووە، كارێك نييە كە بە ئاساني بە دەستەوە بێت. بەڵكوو پێويستي بە شارەزايي و ئەزمووني بەهێزي شاعيرە لە بووارەكاني خوێندنەوەي منداڵيي. ئەرگيۆمێنتي سەرەكي ئەم وتارە ئەمەيە كە شێعري منداڵان لاي ئێمە، نەك بە حەزي منداڵان و ڕەچاوكردني هەستيارييەكاني قۆناغي منداڵيي، بەڵكوو بە خواست و حەزي گەورەكان و بە نزمترين ئاستي مەعريفي چالاكاني ئەم بوارە بەرهەم دێت. لەم وتارەدا، پاش ئاوڕێكي كورت لە چەمكي منداڵ و منداڵيي، باسي تايبەتمەندييەكاني شێعري منداڵان دەكرێ و هەوڵ ئەدرێت لە چەندين كتێب و نموونە شێعري كە لەم ساڵانەي دواييدا لە كوردستاني ئێران چاپ و بڵاو بۆتەوە، لێكۆڵينەوە بكرێت.
چكيده لاتين :
The study of childhood stage, as a specific concept and period in human life, does not have a long history. According to Philippe Aries, there has been no reference to the concept of childhood in the Middle ages. Unlike in the past, children as intelligent beings are now considered to deserve special attention and analysis. In the past, a child was like an unseen subject, and no value was given to childhood as a unique period of life, however, this view has changed dramatically because of social organizations such as family, education, and the cyber world. One of the significant contexts for thinking and working for children is literature, and among different literary genres, poetry has a specific situation. Contrary to the present viewpoint in the Iranian Kurdistan, children’s poetry is not easily achieved. The poets are required to have extensive expertise and experience in childhood studies. The main argument of the present study is that Kurdish children’s poetry does not consider the sensitivity of the childhood period and is not written according to children’s taste but to adult’s taste and desire and with minimal knowledge. This paper will first explore the concepts of child and childhood, then will discuss the characteristics of children’s poetry and try to study several books and pieces of poetry, written and published in Iran in the past few years.
سال انتشار :
1399
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
فايل PDF :
8284509
لينک به اين مدرک :
بازگشت