عنوان مقاله :
تەنز لە چيرۆكەكانى پێكەنينى گەداى حەسەن قزڵجىدا
عنوان به زبان ديگر :
Satire in the Stories of Hassan Ghezelji’s Laugher of the Beggar
پديد آورندگان :
محەمەد رە شيد، هاوكار آموزش و پرورش قلادزه، كردستان عراق
كليدواژه :
طنز , نقد , داستان كوتاه , خنده گدا , حسن قزلجي
چكيده فارسي :
بەشێكي زۆري بەرهەمە ئەدەبييەكان لە بنەڕەتدا هەڵگرى پەيامێكن و دانەرانيش بە نووسەر و شاعيرەوە هەوڵ دەدەن بە ڕێگا و شێوازى جياجيا ئەو پەيامە بگەيێنن بۆ ئەوەي كار لە بەرامبەرەكەيان بكەن. چيرۆكنووس حەسەن قزڵجي هەوڵى داوە بە ناوەرۆك و تەكنيكى جياواز و كاريگەرەوە ئەو پەيامە دەرببڕێت، واتە «تەنز». قزڵجي هەوڵى داوە لەو ڕێگايەوە كۆمەڵگا لە دياردە دزێو و ناشيرينەكان ئاگادار بكاتەوە، يان لاني كەم بتوانێت لە قۆناغێكدا وريايان بكاتەوە. توێژينەوەي بەردەست هەوڵ دەدات تەنز و ڕەنگدانەوەى لە چيرۆكەكانى پێكەنينى گەداى حەسەن قزڵجىدا بخاتە بەر باس و لێكۆڵينەوە. توێژينەوەكە جگە لە پێشەكى و ئەنجام، لە دوو بەش پێكهاتووە. لە بەشى يەكەمدا، بە شێوەيەكى تيۆريك، باسى چەمك و پێناسەى تەنز و مەبەستى تەنز لە ئەدەبدا كراوە. لە تەوەرەى يەكەمي بەشي دووەمدا، باسى تەنز لە ئەدەبى كورديدا كراوە و پاشان لە كۆتايي توێژينەوەكەدا، بە شێوەيەكى پراكتيكى، تەنز لە چيرۆكەكانى پێكەنينى گەداي حەسەن قزڵجىدا باسكراوە. لە كۆتاييشدا، گرنگترين ئەنجام و دەستكەوتەكاني ئەم توێژينەوەيە خراونەتەڕوو.
چكيده لاتين :
Most of the literary works contain a message, and the poets and writers try to convey the message in different ways to impress their readers. Hassan Ghezelji, the Kurdish writer, sought to express the message through using a unique, concise, and influential technique: satire. He attempted to inform the society of undesirable events through his satirical stories. This study aims to investigate satire and its presentation in Hassan Ghezelji's collection of stories Laughter of the Beggar. Apart from the introduction and conclusion, this research consists of two parts. The first part focuses on the concept and definition of satire in literature and the second part eaddresses the role of satire in Kurdish literature. Then, the role of satire in Ghezelji's stories in Laughter of the Beggar has been practically investigated. Finally, the significant results and findings are presebted.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي