شماره ركورد :
1216590
عنوان مقاله :
جوانيناسي و شيعري هێمن
پديد آورندگان :
قهرماني ، جعفر - - , شيخ احمدي ، اسعد دانشگاه كردستان
از صفحه :
167
تا صفحه :
188
كليدواژه :
جوانيناسي , هێمن , ئاوازي ناوەوە , وێنەي شيعري
چكيده فارسي :
جوانيناسي هەر لە سەردەمي سوقرات و بگرە كۆنتريشەوە بە فۆرم و شێوازي جياواز لە لايەن فەيلەسووفاني يۆنانەوە لێكدانەوەي لەسەر كراوە. بيري تێڕامان لە جواني لە سەردەمي كلاسيكدا گەيشتە چڵەپۆپەي گەشەكردن. مێژووي سەرهەڵداني جوانيناسي بە شێوازێكي زانستي بۆ سەرەتاي سەدەي هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. يەكەم‌ جار فەيلەسووفي ئاڵماني، ئەلێكساندێركۆتليب باوم گارتێن (١٧٦٢١٧١٤)، زاراوەي جوانيناسي بەكار هێنا.ئاواز (مۆسيقا) بەشێك لە پێكهاتەي جوانيناسي و رەگەزە بنەڕەتييەكاني شيعرە. لە راستيدا شيعر ئاخاوتنێكي ئاوازييە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەي شيعرەكانيدا گرنگييەكي تايبەتي بە ئاوازي شيعري داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازي ناوەوە و دەرەوە جوانييەكي تايبەتي بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆكي شيعرەكاني بەخشيوە و دەكرێ ئەم بابەتە وەك لايەنێكي جوانيناسي لە شيعرەكانيدا بپشكندرێ و بەرجەستە بكرێت.مەبەستي سەرەكي لە شرۆڤەي جوانيناسيي شيعري هێمن ئەوەيە ئەم بابەتە وەك تاقيگەيەك چاو لێكەين و بزانين شيعرەكاني چەندە لەم بوارەدا سەركەوتوويە؟ چەندە هێمن هزرخەياڵاويي ئاوێتەي جوانيناسي كردووە و هەستي بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مه‌به‌ست له‌م وتاره‌ ته‌نيا ئه‌وه‌ نييه‌ ‌بسه‌لمێنين شيعري هێمن به‌هره‌ي جوانيناسيي هه‌يه‌ و به‌س، به‌ڵكوو لە روانينێكي گشتيدا سه‌لماندني ئه‌م راستييەيە كه‌ شاعيراني كورد شاره‌زاي زانستي جوانيناسي بوون.لەم وتارەدا تيشك دەخرێتە سەر بەشێك لە جوانيناسيي ئاوازي و جوانيناسيي خەياڵي شيعري هێمن كە لە ئافراندني وێنەي شيعريدا رۆڵي سەرەكييان هەيە. شيعري هێمن خاوەني خەياڵێكي بەرز، هزرێكي قووڵ، زمانێكي رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شيعري هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەكەن. رەوتي بەكارهاتوو لەم لێكۆڵينەوەيەدا، رەوشتي ئێسنادي و كتێبخانەييە، كە لە فيش نووسي لەسەر بابەتەكان پێكهاتووە.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک :
بازگشت