عنوان مقاله :
لێكدانەوەي چەند پرسێكي پێوەنديدار بە خاڵبەنەدييەوە: پێناسە، شيكردنەوە و پۆلێنكاري
پديد آورندگان :
جەعفەر ، شێخولئيسلامي دانشگاه سوران در كردستان عراق - گروه زبان كردي , پەخشان ، سابر زانستگاي كارلتون - پرۆفيسۆري ياريدەدەر
كليدواژه :
خاڵبەندي , ڕێنووس , زمان , پەخشان , زماني زارەكي , دەقي نووسراو
چكيده فارسي :
هەر چەشنە نووسينێك، بە تايبەتي نووسيني ئەكاديمي، ڕاگەياندن و حكومي، پێويستي بە خاڵبەندي هەيە. لە ڕاستيدا، خاڵبەندي يەكێك لەو تايبەتمەندييە سەرەكييانەي زماني نووسينە كە لە زماني ئاخاوتن جياي دەكاتەوە. كاتێك قسە دەكەين، كەلك لە زۆر ئامرازي دەنگ و ئاماژە وەردەگرين، بەو مەبەستە كە بە شێوەي دڵخواز مەبەستەكەمان بە بەردەنگ بگەيەنين. ئەم وتارە بۆ نووسيني ئەكاديمي و تا ڕادەيەكيش ئيداري و ميديا ئامادە كراوە. خاڵبەندي نووسيني ئەدەبي و هونەري وەكوو شيعر و ڕۆمان سەربەستي زۆرتريان تێدايە، چونكە ئەمانە نووسيني داهێنەرانە و هونەرين. هەروەهاش، وەك لە توێژينەوەي بەردەستدا دەركەوتووە لەبەرچاو گرتني دوو خاڵ دەتوانێ لە يەكدەستكردني خاڵبەندي لە دەقي نووسراوي كوردي نزيكترمان بكاتەوە كە بريتين لە يەكەم، خاڵبەندي ناكرێ تەنيا بە پێوداني زماني زارەكي بكرێ، بەڵكوو دەبێ بە پێوداني ڕێزمانيش بێ. لە پاڵ ئەمەشدا، ڕستەيەك دەكرێ لە يەك وشە يان دەيان وشە پێكبێ و هەر ڕستەيەكيش بە خاڵ كۆتايي پێدێ. لە كۆتاييدا ئەوە دەركەوتووە كە سەرەڕاي چەندين هەوڵ و تەقەلا، ئێستاش دەقي نووسراوي كوردي خاڵبەندييەكي تا ڕادەيەكيش يەكدەستي نييە. بێجگە لە ئەوەش، خاڵبەندي زماني نووسيني كوردي، وەكوو هەموو لايەنەكاني ديكەي زمانەكە، كەوتووەتە ژێر كارتێكەري زمانەكاني دراوسێ كە ڕەنگە بە شێوەي جياواز خاڵبەندي بكەن.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي