شماره ركورد :
1218466
عنوان مقاله :
لێكه‌وته‌ي تاراوگه‌ له ئه‌ده‌بي كورديدا به‌نموونه‌ي تێكستي مه‌ولانا خاليد، نالي، حاجي قادر، پيره‌مێرد، زێوه‌ر
پديد آورندگان :
كهيفي ، موحه ممه دعه زيز دانشگاه سوران - ياريدەدەري بەشي كوردي , يادگار ، ڕه سوڵ حه مه ئه مين زانستگاي سۆران - ياريدەدەري بەشي كوردي
از صفحه :
123
تا صفحه :
161
كليدواژه :
چه‌مكي تاراوگه‌ , مه‌ولانا خاليدي , نالي , حاجي قادر , پيره‌مێرد , زێوه‌ر
چكيده فارسي :
مه‌به‌ست له چه‌مكي‌ لێكه‌وته‌، ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا دواي مانه‌وه‌ و نيشته‌جێ­بووني شاعيران و ڕۆشنبيران له‌سه‌رزه‌ميني تاراوگه‌، درك كردنێكي قووڵي غه‌ريبي و بێ ئۆقره‌يي له‌ شيعر يا خود نووسينه‌كانياندا هه‌ستي پێده‌كرێت، جا ئه‌م غه‌ريبي و بێ ئۆقره‌ييه‌ له‌ چوارچێوه‌ي تێفكرين و دونيابينييه‌كدا له‌ نێو تێكست شوێني بۆ كراوه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌م باسه‌ لەسەر دوو دونيابينيى جياوازي منەوەراني كوردى تاراوگە دەوەستێت، هەر يەكێك لەم شێوازانە دونيابينيي و شێوازي سەر هەڵگرتنەكەيان جياوازە، سەردەم و شوێنكاتي هەر يەكێك لەم تاراوگەبووانه‌ جياوازە، بۆيە دەبينين لێكەوتەي تاراوگە كاريگەري جياوازي لەسەر منەوەراني تاراوگە هەيە. قۆناغي يەكەمي تاراوگەبوون لە  مەولانا خاليدي نەقشبەنديي و نالى شاعيره‌وه‌ دەست پێدەكات، ئێمە ناومانناوە تاراوگە له‌ ڕه‌هه‌ندي ديندارييه‌وه‌ ، دونيابينيى ئەم قۆناغەي تاراوگە، لە قۆناغەكه‌ي ديكه‌ تەواو جياوازە. مەولانا خاليدي نەقشبەندي و نالي‌، زادگە و نيشتيمانيان لە چوارچێوەي بەهاكانى ئايين سەير كردووە، لەسەر مەسەلەي نەتەوەيي كەمتر وه‌ستاون‌. قۆناغي تاراوگەبووني دواي مەولانا خاليد لە حاجي قادري كۆييەوە دەست پێ‌ دەكات، ئەم قۆناغەمان ناوناوه‌ تاراوگه‌ له‌ ڕه‌هه‌ندي ناسيۆناليستيه‌وه ‌، ئەگەرچي حاجى قادرى كۆيي لەنێو دونياي دەسەڵات و كاريگەرييەكاني ئايين تاراوگەبووه‌، بەڵام دۆخي تاراوگەبوونەكەي وەرگێڕاوه‌ته‌ سەر خزمەتي نەتەوەيي و وشياريي دروست­كردووه‌، بەهۆيەوە تەكانێك بەبەر كۆمەڵگە دەدات، لە نێو ئەدەب و تێفكرين لەمەڕ پرس و بابەتەكاني نيشتيمان خاڵێكي وەرچەرخان دروست ده‌كات، له‌ تاراوگەبووني حاجي قادر و پاشان پيره‌مێردي شاعير و زێوه‌ردا، نەتەوە و نيشتيمان دەبێتە چەقي قورسايي ئايدياى تێكستەكاني شيعر.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک :
بازگشت