عنوان مقاله :
زاراوه‌ي ده‌قي كراوه له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بي كورديدا
پديد آورندگان :
ڕه شيد محه مه د ، فواد زانكۆي سه ڵاحه دين
كليدواژه :
ده‌قي كراوه , ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بي , ڕاڤه‌كاري جياواز
چكيده فارسي :
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه هه‌وڵدانێكه بۆ ڕوون‌كردنه‌وه‌ى چۆنيه‌تى ئاماده‌بوونى زاراوه‌ى «ده‌قى كراوه» له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كورديدا. ئه‌م زاراوه‌يه زاده‌ى قۆناغى پاش‌پێكهاته‌خوازييه و له چوارچێوه‌ى ئه‌و تيۆره ڕه‌خنه‌ييانه هاتووه‌ته ئاراوه كه گرنگييان به ڕۆڵى خوێنه‌رو كرده‌ى خوێندنه‌وه داوه. له ديدى ئيكۆوه ئه‌م زاراوه‌يه په‌يوه‌سته به ڕاده‌ى توانايى ده‌ق له به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى جياوازه‌وه و له سنوورى مانايه‌كى دياري‌كراودا نامێنێته‌وه. كه‌چى هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانى كورد، زاراوه‌كه‌يان له مانا و مه‌به‌ستى ڕاسته‌قينه‌ى خۆى دوورخستووه‌ته‌وه‌و تێكه‌ڵى بوارى ئاوێته‌بوونى ژانره ئه‌ده‌بييه‌كانيان (تداخل الاجناس الادبيه) كردووه. لێكۆڵه‌ر پێشنيارى زاراوه‌ى «ده‌قى ئاوێته»ى كردووه بۆ ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ى كه له ڕووى پێكهاته‌ى ئيستاتيكييه‌وه دوو ڕه‌گن. له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيي هاوچه‌رخدا، زاراوه‌ي «ده‌قي كراوه» په‌يوه‌سته به‌و ده‌قانه‌ي ڕێگه به خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌كاري جياواز ده‌ده‌ن. له ڕه‌خنه‌ي ئه‌ده‌بيي كورديدا هه‌ندێ جار ئه‌م زاراوه‌يه له‌م مانا ڕاسته‌قينه‌يه‌ي خۆي دوورخراوه‌ته‌وه و تێكه‌ڵ به بوار و باسي جياوازي ديكه كراوه‌وه‌كوو بابه‌تي «به‌نێو يه‌كداچووني ژانره ئه‌ده‌بييه‌كان». ئه‌م توێژينه‌وه‌يه هه‌وڵدانێكه بۆ شي‌كردنه‌وه‌ي ئه‌م كێشه‌يه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاست‌كردنه‌وه‌ي بۆچووني هه‌ندێك له نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گراني كورد.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي