عنوان مقاله :
توێژينه‌وه‌يه‌كي شيكارانهي دهستخهتي توحفهتولخوللان في زمانێ كوردان بەرهەمي مه‌لا مه‌حموود بايهزيدي
پديد آورندگان :
ئه حمه د ، هێمن عومه ر زانكۆي سۆران و زانكۆي بينگۆل
كليدواژه :
ڕێزماني كوردي , زاري كرمانجيي ژووروو , وشهسازي , فه‌رهه‌نگ , مه‌لا مه‌حموود بايهزيدي , ژابا
چكيده فارسي :
مه‌لا مه‌حموود بايهزيدي (1797-1863) يه‌كێك له‌و نووسه‌ره كوردانهي كه نهقشي گه‌وره‌ي له‌سه‌ر سهرهتاكاني ئه‌ده‌بياتي نووسراوي كوردي چاندووه و به پشتيواني ئهليكساندر ژاباي قونسولۆسي ڕووسي له ئه‌رزه‌ڕۆم، خزمهتێكي به‌رچاوي به ئه‌ده‌بياتي نووسراوي كوردي كردووه. تا ئێستا له بهرههمي عادات و رسوماتنامهي ئهكرادي و چل حيكايه‌ت و چه‌ند ورده نووسينێكي تر بترازێ، بهرههمي ديكه‌ي ساغنهكراوهتهوه. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه تيشك ده‌خاته سه‌ر بهرههمێكي ئه‌و نووسهرهي كورد له‌باره‌ي زمان و ڕێزماني كوردي كه له ساڵي 1856 بۆ خاتري «ژابا»ي داناوه. باسه‌كه وێڕاي ساغكردنهوهي ته‌واوي ده‌ستخه‌ته‌كه، شێواز و ڕوانينهكاني بايهزيدي بۆ زماني كوردي و ڕێزمانهكهي ده‌خاته ڕوو له چۆنيه‌تي كارتێكراوي لە ڕێزماني عه‌ره‌بي و وردهكارييهكاني تايبه‌ت به زماني كوردي و بهراوردييه زمانييهكاني له هه‌مبه‌ر زماني توركي و تێكه‌ڵكردني به‌شێك له وشه و ئاخاوتنهكاني زاري كرمانجي ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زاري كرمانجي ژووروو و داهێناني له دروستكردني تێگه‌ھ و زاراوه تايبهتهكاني زانستي زمان و ديالۆگهكاني بۆ فێربووني زمان و شێوازي هاوواتا و به‌شه‌كاني ئاخاوتن له‌ناو زاري كورديي كرمانجي ژووروودا ده‌بنه تهوهري توێژينه‌وه‌كه.گرنگيي ئه‌م توێژينه‌وه‌يه لهوهدايه يه‌كه‌م جاره ئه‌م ده‌ستخه‌ته ساغده‌كرێته‌وه و ده‌بێته يه‌كه‌م بهرههمي ڕێزماني كوردي كه به فراواني له‌باره‌ي وشهسازي و ڕستهسازي و دهنگسازي و فهرههنگسازي دواوه. وێڕاي ئه‌وه‌ي يه‌كه‌م جاره دهستخهتێكي كوردي پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌كرێته‌وه. گرنگيي ئه‌م توێژينه‌وه‌يه لهوهدايه يه‌كه‌م جاره ئه‌م ده‌ستخه‌ته ساغده‌كرێته‌وه و ده‌بێته يه‌كه‌م بهرههمي ڕێزماني كوردي كه به فراواني له‌باره‌ي وشهسازي و رستهسازي و دهنگسازي و فهرههنگسازي دواوه. وێڕاي ئه‌وه‌ي يه‌كه‌مجاره دهستخهتێكي كوردي پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌كرێته‌وه.وشه‌ي سه‌ره‌كي: ڕێزماني كوردي، زاري كرمانجي ژووروو، وشهسازي، فه‌رهه‌نگ، مهلامهحموودي بايهزيدي، ژابا.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي