عنوان مقاله :
لێكدانه‌وه‌يه‌كي به‌راوردكارانه‌ي فه‌خري(شانازي) زاتي له شيعري نالي و موته‌نه‌ببيدا
پديد آورندگان :
ره‌سووڵ نژاد ، عه‌بدوڵلا زانستگاي كوردستان زانستگاي كوردستان - تويژينگه ي كوردستان ناسي , ڕزوان ، هادي زانستگاي كوردستان - تويژينگه ي كوردستان ناسي , ئيبراهيمي ، پێشه‌وا زانستگاي كوردستان
كليدواژه :
ئه‌ده‌بي به‌راورد , فه‌خري زاتي , موته‌نه‌ببي , نالي
چكيده فارسي :
ئه‌ده‌بي به‌راورد لقێكي نوێيه له توێژينه‌وه ئه‌ده‌بييه‌كاندا كه هاوشێوه‌ييه‌كان و ناهاوشێوه‌ييه‌كاني هزري كه‌ساني خاوه‌ن بۆچوون و قه‌ڵه‌م به ده‌ستاني وڵاته جۆربه‌جۆره‌كان تێيدا ده‌خرێنه به‌ر ڕه‌خنه‌كاري و لێكدانه‌وه. فه‌خر يا شانازي به خۆ كه له ده‌رووني هه‌سته هاوبه‌شه‌كاني مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، يه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ي له ئه‌ده‌بي به‌راورددا جێي لێكۆڵينه‌وه‌يه و له وێژه‌ي كورد و عه‌ره‌بدا، به هۆي په‌يوه‌نديي هاوبه‌شي مێژوويي و كولتووريان، جێگه‌يه‌كي تايبه‌تي هه‌يه. له‌وێڕا كه خوێندنه‌وه‌ي به‌راوردييانه‌ي ئه‌ده‌ب وه‌ك تێڕوانينێكي ئه‌ده‌بي و ڕه‌خنه‌كارانه، سنووره‌كاني زمان و كولتووري تێپه‌ڕاندووه و بووه‌ته هۆي لێكدانه‌وه‌ي په‌يوه‌ندي و كاريگه‌ري زمان و وێژه‌ي گه‌لاني دونيا له‌سه‌ر يه‌كتري، ئه‌م وتاره هه‌وڵ ده‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكي به‌راوردييانه به تێڕوانينێكي ئه‌مريكي له نێوان دوو هه‌ڵبه‌ستواني گه‌وره‌ي كورد و عه‌ره‌ب، نالي و موته‌نه‌ببي ئه‌نجام بدات و له جۆره‌كاني فه‌خري زاتيي ئه‌م دوو شاعيره بكۆڵێته‌وه. هه‌م نالي و هه‌م موته‌نه‌ببي له بواري فه‌خردا كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ي باشيان هه‌يه. فه‌خر يه‌كێكه له به‌رچاوترين نموونه شيعريه‌كان له ديواني موته‌نه‌ببيدا، هه‌روه‌ها نالي جوانترين شيعره‌كاني فه‌خري له ئه‌ده‌بي كورديدا تۆمار كردووه. موته‌نه‌ببي و نالي به شێوازێكي هونه‌رمه‌ندانه له شيعره‌كانياندا فه‌خريان به‌كار هێناوه. له‌م وتاره‌دا به ئامانجي پيشانداني هێماكاني فه‌خري زاتي له هۆنراوه‌كاني موته‌نه‌ببي و ناليدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ين به ميتۆدي وه‌سفيشيكارانه شيعره‌كانيان لێك بده‌ينه‌وه.
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه :
پژوهشنامه ادبيات كردي