شماره ركورد
1379822
عنوان مقاله
بنواتاي چاوەڕوانيي سەركەوتن و پێشبينيي داھاتووي ڕوون لە شێعري بەرگريي عەبدوڵا پەشێودا؛ لێكۆڵينەوەي دەفتەري دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێكي قەدەغە
پديد آورندگان
مەڵايي ، ناسێح مامۆستاي قوتابخانە لە پەروەردەي كەرتي 2ي سنە
از صفحه
139
تا صفحه
155
كليدواژه
بنواتا , چاوەڕوانيي سەركەوتن , پێشبينيي داھاتووي ڕوون , شێعري بەرگريي , كوردستاني عێراق , عەبدوڵا پەشێو
چكيده فارسي
بنواتاكاني ئەدەبي بەرگريي بە گشتي و شێعري بەرگريي بە تايبەت جۆربەجۆرن. بنواتاي چاوەڕوانيي سەركەوتن و دەركەوتني داھاتووي ڕوون يەكێكە لەو بنواتايانەي كە لە شێعري شاعێراني ئەم بوارەدا ڕەنگدانەوەيێكي بەرچاوي ھەيە. شوێنەواري ئەم بنواتايە چ لە ئەدەبي بەرگريي جيھانيي و چ لە ئەدەبي ناوچەيي و نيشتمانييدا بەڕوونيي ديارە. ھەبووني ئەدەبي بەرگريي بە چاوەڕوانيي سەركەوتن بۆ بزاڤە بەرگرييكارەكان و داھاتوويێكي ڕوون بۆ نەتەوەكانيانەوە بەندە كە تەنيا دەتوانێت بە دەستي منداڵان، واتە بەرە و وەچەكاني داھاتوو ڕوو بدات. عەبدوڵا پەشێو وەكوو يەكێك لە كۆڵەكەكاني ئەدەبي بەرگريي ھەرێمي كوردستاني باشوور لە نيوەي دووھەمي سەدەي بيستەمدا، ھەوڵي داوە جێگاي ئەم بابەتە لە دڵي شێعرەكاني خۆيدا بكاتەوە و كاريگەرييەكي باشتر و زۆرتر بە مەبەستە شێعرييەكاني خۆي ببەخشێت. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە بە توێژينەوە لە دەفتەري دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێكي قەدەغەي پەشێو، و بە پشتبەستن بە شێوازي گێڕانەوەيي-شيكارييەوە، كاريگەريي قووڵي ئەم بنواتايە لە سەر مەبەستە شێعرييەكان و شێوازي شێعريي شاعێر لە ئەدەبە بەرگرييەكەيدا دەر بخات. ئەم لێكۆڵينەوەيە لە بەشێكي ئەنجامەكانيدا دەري دەخات يەكێك لە گرنگترين بنواتا شێعرييەكاني پەشێو چاوەڕوانيي سەركەوتن و پێشبينيي دەركەوتني داھاتوويێكي ڕوونە كە بەرەي داھاتوو پێكي دێنێت. توانستي شاعێر لە ھەڵبژاردني وشە ڕاگەيێنەرەكان و كەڵكوەرگرتن لە وێنەسەرەتاييە ناسراوەكان بووەتە ھۆي ئەوەي كە مۆركێكي تايبەت بە شێوازەكەيەوە بنەخشێت و بەھێزتري بكات تاكوو كاريگەرييەكي قووڵتر لە سەر بەردەنگ دانێت
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک