شماره ركورد
1379824
عنوان مقاله
هونەري هيبريديزاسيۆن له شيعري شێركۆ بێكەسدا
پديد آورندگان
په شابادي ، يەدوڵڵا زانكۆي كوردستان - توێژينگەي كوردستانناسي
از صفحه
171
تا صفحه
181
كليدواژه
هيبريديزاسيۆن , شيعري هاوچەرخي كوردي , شێركۆ بێكەس , ناتەبايي واتايي , خواستن , پەيكەرەي هونەري
چكيده فارسي
به پێي لێكۆڵينەوەي ئەدەبناسان و زمانناسان وشه له درێژايي زەمەندا، به هۆي ئەوەي كه له سيستم و ڕەوتێكي دياريكراوي زمانيدا بەكاردەڕوات، دواي ماوەيەك كارتێكەري و وزەي زماني و واتايي نامێنێ و تا ڕادەيەكي زۆر ئاسايي دەبێتەوه. نووسەر و شاعير بۆ ژياندنەوەي وشه و بارگاويكردني دەستدەدەنه ئاڵوگۆڕكردن و گوێزانەوەي له نێو بنەماڵەيەكي واتاييەوه بۆ نێو بنەماڵەيەكي تري واتايي. ئەم گوێزانەوەيە كارتێكەري و هێز و وزەيەكي نوێي پێدەبەخشێ. ئەم ڕەوته كه به «هيبريديزاسيۆن» ناسراوه، دياردەيەكي بەرچاوي ئەدەبييه. له ئەدەبي كورديدا شێركۆ بێكەس به پانتاييەكي زۆرەوه ئەم هونەرەي بەكارگرتووه. ئەم وتارە به شێوەي تەوسيفي-شيكاري دەپەرژێته سەر لێكدانەوەي لێكئاڵاوي له شيعري شێركۆدا. ئەم شاعيره له چەندين بەستێني واتايي پەيوەنديدار به مروڤ، پيشە و كاري مرۆڤ، ئايين، كەرەسه و پێداويستيي ژيان، سروشت، زمان و ئەدەب، مۆسيقا، دەرهەست و بەرهەست و شوێن-كاتەوه، ئەم هونەرەي بەكارهێناوه و زمانێكي بەهێز و پڕوزەي ئافراندۆتەوه. شاعير لەم بوارەدا گرنگايەتييەكي زۆري به مرۆڤ و هەرێمي شيعر و سروشت داوه و لە بەستێني ئەم چەمكانەدا وێناي بەرزي خەياڵيي وەكوو شوبهاندن و خواستني نوێي ئافراندووه.
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
عنوان نشريه
پژوهشنامه ادبيات كردي
لينک به اين مدرک